وەزارەتی دەوەرەی تورکیا لەسەر بۆردومانەکەی فرۆکەخانەی عەربەت هاتە دەنگ
پەیامی کورد... وەزارەتی دەوەرەی تورکیا لەسەر بۆردومانەکەی فرۆکەخانەی عەربەت هاتە دەنگ
وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەبارەی هێرشەكەی عەربەتەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و هۆكاری بۆردوومانەكە ئاشكرا دەكات.
لەمبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای دەكات : "زانیارییەكانیان بەجۆرێك بووە كە دژەتیرۆری یەكێتی لەگەڵ شەڕڤانانی پەكەكە و یەپەگە لە فڕۆكەخانەی عەربەت مەشق و راهێنانیان كردووە و بەشێك لە بەرپرسانی ئەمنی سنوورەكە لەگەڵ پەكەكە هەماهەنگییان هەیە".
ئەوەش هاتووە: بەچڕی لە عێراق چاودێری جموجۆڵەكانی پەكەكە دەكەن كە لە هەرێمی كوردستان چالاكن بەتایبەت ئەو رێڕەوەی لەنێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان هەیە.
هاوكات وەزارەتی دەرەوەی توركیا جارێكی دیكە داوا لە هەردوو حكومەتی ناوەندی و هەرێمی كوردستان دەكات پەكەكە وەك رێكخراوێكی "تیرۆرستی" بناسێنن.