TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: داوا دەکەین تورکیا هەموو هێزەکانی بکشێنێتەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 21 Temmuz 2022 21:41

پەیامی کورد... وەزارەتی دەرەوەی عێراق: داوا دەکەین تورکیا هەموو هێزەکانی بکشێنێتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق نامەیەکی ناڕەزایی و سەرکۆنەکردنی بە باڵیۆزی تورکیا دا و باڵیۆزی ئەو وڵاتەشی بانگهێشتی وەزارەتەکە کرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، لە بەرامبەر ئەو کارە "تاوانکارییە"ی تورکیا بۆ سەر ناوچە گەشتیارییەکەی سنووری زاخۆ کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی نۆ کەس و برینداربوونی 26ی دیکە، عەلی گونەی، باڵیۆزی تورکیایان بانگهێشت کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، بە باڵیۆزی تورکیا ڕاگەیێندراوە کە عێراق چیتر لە ئاست ئەو جۆرە دەستدرێژییانە بێدەنگ نابێت و دەشڵێت، "داوا دەکەین تورکیا تەواوی هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە." باس لەوەش دەکات، "مافی خۆمانە هەموو ڕێوشوێنێک لەبەرامبەر ئەم تاوانە بگرینە بەر."

Paylas: