TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 26 Ekim 2021 12:42

پەیامی کورد … وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی 11 خاڵی لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 25/10/2021، وەزارەتی ناوخۆ بەیانێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە ھەموو فەرمانبەرانی حکوومەت بە ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە لەماوەی دوو مانگدا ڤاکسین وەربگرن، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران، مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

ئەوەش خراوەتە روو: "مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان، هه‌روه‌ها ئەو قوتابیانەی کە تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵەوەیە، دەبێت تاوەکو 1/12/2021، ڤاکسینیان وەربگرێت".

هەروەها وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەشی بەوەداوە کە ئەم بەیانە لە رۆژی 26/10/2021، کاتژمێر 12ی شەو جێبەجێ دەکرێت.

Paylas: