Kurdistan
وەزارەتی کارەبا:بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە
پەیامی کورد … وەزارەتی کارەبا:بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەناكاو لەكۆمپانیای داناغاز و راوەستانی ناردنی غازی سروشتی بۆ تەواویی وێستگەكانی غازی بڕی کارەبای نیشتمانی زۆر کەمبووەتەوە.
وەزارەتی كارەبا لە روونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاندووە، " ئاگاداری هاونیشتمانیانی خۆشەویست دەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەناكاو لەكۆمپانیای داناغاز و راوەستانی ناردنی غازی سروشتی بۆ تەواویی وێستگەكانی غازی، تەواوی یەكەكانی وێستگەكان راوەستاو كارەبای نیشتمانی كەم بووەوە"
ئەوەشی تێدا هاتووە "لە ئێستادا هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتیەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانا غاز سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن . "