Kurdistan
وەزارەتی کارەبا ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی کارەبای درێژ کردەوە
پەیامی کورد... وەزارەتی کارەبا ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی کارەبای درێژ کردەوە
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی ١٥٪ بۆ قەرزی کارەبای سەر هاووڵاتییان تا کۆتایی مانگی ئایار.
لە نووسراوێکدا کە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکانی کردووە، وەزارەتەکە بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە قەرزی کارەبا بە بڕی ١٥٪ لە سەرجەم هاوبەشانی کارەبا.
وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە، بڕیارەکە لە ١٠/٣/٢٠٢٢ کاری پێ دەکرێت تاوەکوو ٣١/٥/٢٠٢٢.