وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی لەبارەی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان دا
پەیاما کورد...وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی لەبارەی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان دا.
لە نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە تێیدا هاتووە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەدیهێنانی دادپەروەری، و پاڵپشت بە یاسای ژمارە 14ی ساڵی 20213ی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان بڕیارماندا:
یەکەم: دەبێ رێژەی ئەو مامۆستایانەی لە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی هەمیشەیی دامەزراون و میلاکی حکومەت نین 80٪ی کۆی گشتی ژمارەی مامۆستایانی دامەزراوەکە کەمتر نەبن.
دووەم: کۆمەڵگەی پەروەردەیی ناحکومی (باخچەی منداڵان – قوتابخانەی بنەڕەتی – خوێندنگەی ئامادەیی) هەر یەک لە سێ قۆناغەکە بە جیا مەرجی خاڵی (یەکەم)ی سەرەوە واتا 80٪ دەبێت جێبەجێ بکەن.
سێیەم: دەبێت بەلانی کەمەوە لە 80٪ی بەشەوانەکان لە هەر پۆلێکی خوێندن (نەک هۆبە) بدرێت بە ئەندامە هەمیشەییەکانی دەستەی مامۆستایانی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان.