وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
پەیامی کورد... وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به هاوتا عێراقییه‌كه‌یه‌وه كرد و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه فه‌رمییه‌كان، هه‌ردوولا باسیان له هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر گروپه چه‌كداره‌كان و سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر بانكه‌كانی عێراقدا كردوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێگه‌یشتوه‌و هه‌ردوولا سزادانی 7 بانكی عێراقیان تاوتوێ كرد كه له‌لایه‌ن گەنجینەی ئه‌مریكاوه سزادراون و وه‌ك راگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و بانكانه په‌یوه‌ندییان به به‌شه‌خۆراكی هاوڵاتیانی كه‌م داهاته‌وه هه‌یه.
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی سه‌ر عێراقیش، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه كه حكومه‌ت به‌غدا ئه‌و هێرش و ده‌ستدرێژییانه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه كه ده‌كرێنه سه‌ر خاكه‌كه‌ی، به‌و ئامانجه‌ی عێراق له گۆڕه‌پانی ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دووربخرێته‌وه.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا، بلینكن پشتوانیی ئه‌مریكای بۆ عێراق و په‌رۆشیی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش دووپاتكردوه‌ته‌وه.