TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئومێد خۆشناو: حكوومەتی هەرێمی کوردستان سیاسەتی بازاڕی ئازاد پەیڕەو دەكات

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Kasım 2021 17:06

پەیامی کورد … ئومێد خۆشناو: حكوومەتی هەرێمی کوردستان سیاسەتی بازاڕی ئازاد پەیڕەو دەكات

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دەڵێت، هەرێمی كوردستان لەپرسی بازرگانیی ئازاد بەردەوام دەبێت و ئەو پەیوەندییەی لە نێوان بازرگانانی كوردستان و حكومەت هەیە، بەردەوام دەبێت و تێبینییەكانیان لەبەرچاو دەگرن.

دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی هەولێر، ئومێد خۆشناو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، بازرگانانی هەرێم بە گشتی و بازرگانانی هەولێر پەیوەندییەكانی نێوان كەرتی تایبەت و گشتی تەواو دەكەن.

هێمای بۆ ئەوەش كردووە، تێبینییەكانی بازرگانان لەبەر چاو دەگرن چونكە ئەوان بەپێی سیاسەتی بازاڕی كوردستان هەنگاوەكانی بازرگانی خۆیان رێك دەخەن.

پارێزگاری هەولێر وتیشی، هەر وەك چۆن بازرگانان داواكارییان هەیە و دەیانەوێت كارئاسانی و بڕیاری گونجاوتریان هەبێت بۆ ئەوەی لە پرۆسەی بازرگانی بەردەوام بن، ئێمەش وەك حكومەت و كابینەی نۆیەمیش تێبینییەكانی خۆی بە بازرگانان گەیاندووە و رێكاری پێویستی بۆ دیاری كردوون.

Paylas: