یونسکۆ: زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن منداڵ لە جیهاندا لە خوێندن بێ بەشبوون
پەیامی کورد... یونسکۆ: زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن منداڵ لە جیهاندا لە خوێندن بێ بەشبوون
ڕێکخراوی پەروەردە و زانست و کولتووری سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان-یونسکۆ ڕایگەیاند، زیاتر لە ٢٤٤ ملیۆن منداڵ لە جیهاندا هەلی خوێندنیان بۆ نەڕەخساوە و نەیتوانییوە بچنە خوێندنگە.
لەڕاگەیەندراوێکدا یونسکۆ بڵاوی کردەوە، هیچ کەسێک ناتوانێت بەم ڕەوشە ڕازی بێت، پەروەردە و فێرکردن مافی هەموو کەسێکە، پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ڕێزگرتن لەو مافەی منداڵان.
ڕێکخراوی یونسکۆ ڕوونی کردووەتەوە لە کۆی ٢٤٤ ملیۆن منداڵ کە نەچوونەتە بەر خوێندن، تەمەنیان لەنێوان ٦ بۆ ١٨ ساڵیدان، لەو ژمارەیەش ٩٨ ملیۆن منداڵیان لە وڵاتانی ئەفریقان.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ٢٠٠٠دا ژمارەکە ٤٠٠ ملیۆن منداڵ بووە، بەڵام لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا بەهۆی ئەو پێشکەوتنەی کە لە بواری پەروەردە و فێرکردن لەسەر ئاستی جیهان هاتووەتە ئاراوە، ژمارەکە بووە بە نیوە.