کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە دیداری وەزیری پێشمەرگەدا ڕایگەیاند : شەرەفێکی گەورەیە هاوکاری ئێوەین
پەیامی کورد ... وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند : ئامانج و ئەولەویەتی پڕۆسەی خۆڕێكخستنەوە، چاككردن و باشكردنی دۆخ و گوزەرانی پێشمەرگەیە.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دیدارێكدا لەگەڵ جەیمس سۆرنتۆن، كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر و كۆلۆنێل رۆی نەتارجان، فەرماندەی هەماهەنگی هێزەكانی بەریتانیا لەهەرێم رایگەیاند: ئامانج و ئەولەویەتی پڕۆسەی خۆڕێكخستنەوە، چاككردن و باشكردنی دۆخ و گوزەرانی پێشمەرگەیە، هاوكاری ڕاوێژكارانی بەریتانیا و هاوپەیمانان گرینگە و دەرئەنجامی پڕۆسەكە لەخزمەت پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان و حكومەت دەبێت.
لای خۆیەوە كونسوڵی گشتی بەریتانیا، ڕایگەیاند: شەڕەفێكی گەورەیە كە هاوكاری ئێوەین، پاڵپشتیمان بۆ حكومەت و خەڵكی كوردستان بەردەوامی دەبێت. خوازیارین لەرێگەی دیاڵۆگ و دانووستانی هاوبەش، كۆتایی بەكێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بێت. وتیشی: لەڕێگەی تیمی ڕاوێژكارانی سەربازیی بەریتانیایەوە بەشدار و هاوكاری سەركەوتنی پڕۆسەی چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگە دەبین.