Kurdistan
گووگڵ لەلایەن ڕووسیاوە سزا درا
پەیامی کورد... گووگڵ لەلایەن ڕووسیاوە سزا درا
ئاژانسی «تاس» ی ڕووسی بڵاوی کردەوە، دادگای مۆسکۆ سزایەکی دارایی بەسەر کۆمپانیای «گووگڵ» دا سەپاند کە بڕەکەی گەیشتە ١٥ ملیۆن ڕۆپل (٢٦٠ هەزار دۆلار)، هۆکاریی ئەمەش بۆ ڕەتکردووتەوەیت کۆمپانیاکە گەڕایەوە کە داوا لە کۆمپانیاکانی تەکنۆلۆژیا دەکرا، زانیاریی بەکارهێنەرانی بپارێزێت.
لەم چەند ساڵەی دواییدا، ڕووسیا ژمارەیەک کۆمپانیای تەکنۆلۆژیای ئەمریکایی سزادا، بەهۆی زنجیرەیەک پێشێکردنی یاساکانی کە توندوتۆڵکردنی دەوڵەت، بە تایبەت لە بواری ئینتەرنێتەتدا دەگرێتەوە.
لە نیسانی ڕابردوودا، دادگایەکی ڕووسی پێگەی کۆمەڵایەتی «تویتەر» ی بە بڕی ٣ ملیۆن ڕۆپڵ (٤١ هەزار دۆلار) سزادا، بەهۆی لانەبردنی ناوەڕۆکێک کە لە ڕووسیادا قەدەغەکراوە، ئەمەش لەلایەن ئاژانسی» ئینتەر فۆکس» ەوە ئاماژەی پێکراوە.