TR KU SO
FB X
Kurdistan

ووردەکاری نوێ سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر بنکە نهێنییە مووشەکییەکانی ئێران لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

سارا
Yazar
📅 19 Ocak 2022 19:08
پەیامی کورد    ...   ووردەکاری نوێ سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر بنکە نهێنییە مووشەکییەکانی ئێران لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

به پێی ڕاپۆرتێک بەرەبەیانی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦ی جانیوەری ، هاووڵاتی ٥٠ پارێزگای ئێران لەوانە پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان و هەمەدان، گوێبیستی دەنگە هەرە بەرزەکانی تەقینەوە ترسهێنەرەکان بوون.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەتا وەکوو هەمیشە لەوبارەیەوە بێدەنگیان هەڵبژارد و پاشانیش ڕایانگەیاند دەنگی هەورە بروسکە بووە. بەڵام دواتر نهێنی ئەو تەقینەوەیە بڵاو کرایەوە.

سەرەتا ، هۆکاری دەنگەکانی تەقینەوەکان لە شارەکانی سنە و کرماشان ڕایگەێندرا کە : بەرەبەیانی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦ی جانیوەری ، فڕۆکەگەلی شەڕکەری  نەناسراو لەسەر ئاسمانی ئێران وەدەر کەوتن و هاوکات تونێلە مووشەکییەکانی سوپای پاسدارانیان لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی و چەن شوێنی ستراتیژی دیکەی شارەکانی کرماشان و هەمەدانیان تەقاندووەتەوە و پاشان ئاسمانی ئێرانیان بە جێهێشتووە .

پاش ئەم هێرشە، لە کاتێکدا کە هیچ شەڕکەرێک لە ئاسماندا نەبووە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بێ ئامانج و هەڕەمەکی دەستی بە تەقاندنەوە کردووە.

بە پێی هەواڵەکانی پێشوو ، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦ی جانیوەری ٢٠٢٢، ٩ مووشەکی سوپای پاسداران هەڵکەوتوو لە ملە ئەسەدئابادی هەمەدان تەقێنراوە و لانیکەم ٥ پاسدار کوژرا.

سوپای پاسداران تووشی شۆک بوون و هۆکاری تەقینەوەکە بۆیان دیاری نەبووە.

لە ڕاپۆرتێکی نهێنی کە بۆ ڕابەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی نێردراوە باسیان لە ئەگەری سیخوڕ و تێکدەری ناوخۆیی کردووە و باسیان لەوە کردووە سوپا خەریکی لێکۆڵینەوە لەبارەی بابەتەکەدایە.

لە نوێترین لێکۆڵینەوەکان و بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان لە نا خودی سوپای سوپای پاسداران ەوە ، ئاشکرا دەبێت ، پاش هێرشەکانی " ۲ هێرش، یەکەمیان هێرش بۆ  پارێزگاکانی کرماشان و سنە و دووەمیان بۆ هەمەدان " "کۆگای مووشەکی تەنابەنده"ش لە ئەسەدئابادی هەمەدان بەتەواوی خاپوور کراوە.

کەوایە هێرشەکانی بەرەبەیانی یەکشەممە، هێرشی هاوکات بەدوو خاڵی ستراتیژی ئێرانە کە خەسارێکی یەکجار زۆر و گورزێکی بەهێزی لە سوپای پاسداران وەشاندووە.

لە هێرش بۆ کۆگای مووشەکی تەنابەندەی هەمەدان، ئەگەری هاوکاری هێزە ئێرانییەکان زۆرە و دیارە ئیسرائیل بە ئاسانی دزەی کردۆتە نێوانیان. بەڵام هێرش بۆ کرماشان و سنە لەڕێگەی شەڕکەرە ئاسمانییەکان ڕووی داوە.

Paylas: