ووتووێژەکانی بەغدا - هەولێر هەفتەی داهاتوو دەست پێدەکاتەوە
پەیامی کورد ... ووتووێژەکانی بەغدا - هەولێر هەفتەی داهاتوو دەست پێدەکاتەوە
یەکێک لە نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق هەواڵی دەست پێکردنەوەی ووتووێژەکانی نێوان بەغدا و هەولێری ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک دیلان غەفوور ڕایگەیاند : ئامانجی شاندی دانووستانکاری هەرێمی کوردستان چاورەکردنی کێشە و ناکۆکییەکانە لەگەڵ بەغدادا هەرچەندە سەبارەت بە دۆسیەی نەوت هیچ دەستکەوتێکیان بە دەست نەگەیشتووە .
ئەو ووتی : شاندی دانووستانکاری هەرێمی کوردستان هەفتای داهاتوو بە مەبەستی تەواو کردنی ووتووێژەکانی خۆیان دەربارەی بابەتی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ، بەرەو بەغدا بەرێ دەکەون .
غەفوور هەروەها بە ئاماژەدان بەوەی کە هەندێک کێشەی تەکنیکی بوونی هەیە ووتی : دۆسیەی نەوت لەو دۆسیە دژوارانەیە کە هێشتا شاندەکانی دانووستانکار دەربارەی بە هیچ دەرئەنجامێک نەگەیشتوون
جێگای ئاماژەدانە کە مەسروور بارزانی ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و یا خود قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆکوەزیران سەرۆکایەتی شاندی دانووستانکار لەم ووتووێژەدا لە ئەستۆیان دەبێت ، هەروەها پێداگری شاندی دانووستانکاری هەرێم لە سەر چارەسەرکردن و گەیشتن بە دەرئەنجامی ئەرێنییە .