TR KU SO
FB X
Kurdistan

گەورەترین پێگەی موشەکی بالیستیی له‌ ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئاشكرادەکرێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 04 Temmuz 2023 21:20

پەیامی کورد... گەورەترین پێگەی موشەکی بالیستیی له‌ ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئاشكرادەکرێت


ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی ئیسرائیلی وردەکاریی نوێی لەبارەی دۆڵێکەوە بڵاوکردەوە کە گەورەترین بنکەی هەڵگرتنی موشەکی بالیستی سوپای پاسدارانی ئێرانی تێدایە کە دەکەوێتە ژێر چیای زاگرۆس کە 150 کیلۆمەتر لەسنوری عێراقەوە دورە.

ڕۆژنامەی "ئۆرشەلیم پۆست" بەپشتبەستن بەڕاپۆرتێکی ناوەندی ئاڵمای ئیسرائیل بۆ لێکۆڵینەوەی ئەمنیی ڕایگەیاندوە، ئێران لەدۆڵێکی دەوروبەری شاری کوردنشینی کرماشان لەڕۆژئاوای ئێران، بنکەیەکی بۆ دروستکردنی جبەخانەی موشەکی بالیستیکی قیام دروستکردوە.

بەپێی گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیی کە سەنتەرەکە بڵاویکردۆتەوە، دۆڵەکەی نزیک شاری کرماشان دەیان کۆگای موشەکیی لەبنکەی سەربازیی "کنشێت"ی دەوروبەری چیاکانی ناوچەکە لەخۆگرتوە.

ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەلما ئاماژەی بەبونی لانیکەم 61 حەشارگە کردوە، جگە لەبونی چەند دیمەنێک لەحاشارگەیەکی موشەکی قیام.

ئەوەشی خستەڕوو، "جگە لەوەش 80 پەناگە لەپێگەیەکدا بەناوی " پێنج پلە" هەیە کە پێدەچێت جبەخانەی موشەکی قیام‌و فاتح لەخۆ بگرێت".

لەگرتە ڤیدیۆییەکەدا جێگیرکردنی موشەکی دژە فڕۆکە لەبەرزاییەکانی دەوروبەری دۆڵەکە دەردەخات، وەک لەوێنەکاندا دیارە، پێگەیەکە بۆ موشەکی زەویی بەئاسمان لەبنکەی ئاسمانی کرماشان، بەشێوەیەک هاوتەریب لەگەڵ خێراکردنی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم، تاران پرۆسەی فراوانکردنی جبەخانەی موشەکی بالیستیکی خێراترکردوە، ئەم هەنگاوەش نیگەرانییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی زیاترکردوە.

Paylas: