کورد بە مەرج یارمەتی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق دەدات
پەیامی کورد ... ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، هه‌ركاتێك سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ سه‌ردانی هه‌رێم بكات، ده‌رگای هه‌رێم واڵایه، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق مافی كورد دابین بكات، هاوكاری ده‌بن .
عارف ڕۆشدی، ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگەیاند : "پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق ئاڵۆزه و تا ئێستا شیعه له‌نێو خۆیاندا كێشه‌یان هه‌یه و ئه‌وه‌ی ئه‌وان دیاری ده‌كه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران خه‌ڵك پێی ڕازی نییه، به‌ڵام ئه‌وان سوورن لەسه‌ر ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیران، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین حكوومه‌تی نوێ دروست بكات و زۆر دوا نه‌كه‌وێت و له واده‌ی یاسایی خۆیدا بێت."
عارف ڕۆشدی گوتیشی: "هاتنی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه بڕیاره سه‌ردان بكات، كارێكی باشه و ده‌رگای هه‌رێمی كوردستان واڵایه هه‌ركاتێك بێت، به‌ڵام ئێمه پێمان باشه سه‌ره‌تا خۆپێشانده‌ر ڕازی بكات، دواتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كۆ بێته‌وه، چونكه تا ئێستا كوشتن هه‌یه و خه‌ڵك ده‌ستگیر ده‌كرێت و چوار مانگه خۆپێشاندان به‌رده‌وامه، بۆیه ئه‌و 12 به‌لێنەی داویەتی، پێویسته جێبه‌جێیان بكات. ئه‌وکات سه‌ردانی لایه‌نه‌كان بكات".
ڕۆشدی باسی له‌وه‌ش كرد: "داواكاریی كورد ئه‌وه‌یه ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد پارێزراو بن و ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو ئیمزا كراوه جێبه‌جێ بكرێت و به‌پێی ده‌ستووریش مافی كورد دابین بكرێت، ئه‌وكات ئێمه هاوكار ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی داهاتوو سه‌ركه‌وتوو بێت، چوونكه ئه‌ركی ئه‌و قورسه له‌م مانگەدا بتوانێت حكوومه‌ت پێک بێنێت و ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی كه‌سێكی دیكه بۆ ئه‌و كاره ڕاده‌سپێردرێت."