TR KU SO
FB X
Kurdistan

کچێکی کورد بوو بە گەنجترین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئایسڵەند

Rozan Ateş
Yazar
📅 27 Eylül 2021 01:15

پەیامی کورد … کچێکی کورد  بوو بە گەنجترین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئایسڵەند 

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئایسڵەندا، بۆیەکەمجار کچێکی کوردی ته‌مه‌ن 22 ساڵ وەک گەنجترین پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.

 رۆژی 25ی ئەیلول، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئایسڵەند بەڕێوەچو و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 26ی ئەیلول ئەنجامەکەی راگەیەنرا، کە تیایدا کچە کوردێک بە ناوی (لەنیا تەها کەریم)، تەمەن 22 ساڵ، وەک بچووکترین ئەندام پەرلەمانی ئایسلەند هەڵبژێردرا. 

لەنیا لەدایکبوی ساڵی 1999ی ئایسڵەندایە و بەگوێرەی یاسای ئەو وڵاتەش هەر کەسێک تەمەنی لە 18 ساڵ زیاتر بێت مافی خۆ کاندیدکردنی بۆ پەرلەمان هەیە، بۆیە لەنیا دەبێتە بچوکترین پەرلەمانتار لەم خولە و لەمێژوی ئەو وڵاتەشدا کە خاوەنی کۆنترین پەرلەمانە لەجیهاندا.

لەنیا پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوەکردبوو: "من لە ئایسلەند لە دایکبووم و گەورە بووم. زمانی ئایسلەندی زۆرباش دەزانم، بەڵام هاوکات دەشزانم کە من بە بنەچە لە خێزانێكی کۆچبەرەوە هاتووم".

به‌پێی زانیارییه‌كان، باوکی لەنیا خەڵکی سلێمانییە و دایکی خەڵکی هەڵەبجەیە، باوکی پێشوتر هەر لەو وڵاتە ژیاوە، بەڵام دایکی لەساڵی 1996ەوە چوەتە ئایسلەند و لەنیا تەها لەوێ لەدایک بوە.

Paylas: