کچێکی کورد دەبێتە کاندیدی بەدەستهێنانی خەڵاتی پریتزكەر بۆ داهێنانی ژینگەیی
پەیامی کورد...کچێکی کورد دەبێتە کاندیدی بەدەستهێنانی خەڵاتی پریتزكەر بۆ داهێنانی ژینگەیی
هانا رەزا کچێکی دانیشتووی شاری سلێمانییە و هاوكات دامەزرێنەر و سەرۆكی رێكخراوی پڵنگانی بێ سنوورە لە ئێستادا پاڵێوراوی خەڵاتێکی جیهانییە.
خەڵاتی 'پریتزکەر' کە لەلایەن "پریتزکەر فاوەندەیشن" دەیبەخشێت کە تایبەتە بە پرسە گەورەکانی ژینگە و سروشت، ساڵانە ئەم خەڵاتە لە رێگای زانکۆی کالیفۆرنیاوە دەبەخشریت، بۆ ئەمساڵیش سێ کەس کاندیدن بۆ خەڵاتی پریتزکەر، لەمبارەیەوە هانا رەزابە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، خۆشحاڵم کە پاڵێواروی خەڵاتکی جیهانیم و بڕیار وایە 26ـی 10 ئەمساڵ لە زانکۆی کالیفۆنیا بە ئامادەبوونی دوو پاڵێوراوەکەی دیکە خەڵاتەکە یەکێک وەریبگرێت.
لەم ڕێورەسمەدا دوو کاندیدەکەی دیکە یەکێکیان کچێکە لە نەیجیریا ئەوی دیکەشیان کوڕێکە کە خەڵکی پەنەمایە.
خەڵاتی (Pritzker Emerging Environmental Genius Award) لە 26ـی 10ـی 2023 لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت، تایبەت بەو گەنجانەی داهێنانیان لە بواری ژینگەیی کردووە، جگە لە هانا رەزا دوو کاندیدی دیکە هەن، کە خەڵکی نێجیریا و پەنەمان، براوەش دەبێتە خاوەنی 100 هەزار دۆلار، بۆ ئەوەی دواتر لە کارەکانی بۆ پاراستنی بواری ژینگە سوودی لێ وەربگرێت.