TR KU SO
FB X
Kurdistan

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی شەڕکەری کۆماری ئیسلامی لە شیراز

Rozan Ateş
Yazar
📅 04 Ağustos 2022 19:35

پەیامی کورد... کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی شەڕکەری کۆماری ئیسلامی لە شیراز

فڕۆکەیەکی شەڕکەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پارێزگای شیراز کەوتە خوارەوە.

میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی تەباخی ٢٠٢٢، فڕۆکەیەکی شەڕکەری جۆری SU-٢٢ی سەر بە هێزە ئاسمانییەکانی سوپای تیرۆریستی پاسداران لە کاتێکدا لە بنکەی ئاسمانیی شیراز فڕیبوو کەوتە خوارەوە.

سوپای تیرۆریستی پاسداران هۆکاری کەوتنە خوارەوەی ئەو فڕۆکە شەڕکەرەی بۆ بوونی هۆکاری تەکنیکی گەڕاندووەتەوە بەڵام کەرەستەی شەڕکەری کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمووی کۆن و داڕزیوە و بەرهەمهێنراوی دەیان ساڵی پێشی وڵاتانی دیکەیە کە بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە ناتوانێت کەرەستەی پێویستیشیان بۆ دابین بکات.

Paylas: