TR KU SO
FB X
Kurdistan

" PKK " ووڵامی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا دەداتەوە  " قسەکانی چاووش ئۆغڵۆ نیشانەی بێچارە بوونیانە لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلایە "

سارا
Yazar
📅 11 Eylül 2020 19:08

پەیامی کورد    ...     " PKK " ووڵامی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا دەداتەوە  " قسەکانی چاووش ئۆغڵۆ نیشانەی بێچارە بوونیانە لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلایە "

پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) " PKK " ووڵامی لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی توركیای دایەوە و رایگەیاند، بابەتی دەستبەسەرداگرتنی هەولێر تەنها پیلانی دەوڵەتی توركیایە.
كۆمیتەی دیپلۆماسی پەكەكە ڕاگەێندراوێكی لەسەر قسەكانی مەولوود چاووش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا بڵاوكردەوە، كە ووتبووی پەكەكە دەیەوێت دەستبەسەر هەولێردا بگرێت.
لەو ڕووەوە پەكەكە رایگەیاندوە، ئەو قسانەی چاووش ئۆغڵۆ نیشانەی بێچارە بوونیانە لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلادا.
كۆمیتەی دیبلۆماسی پەكەكە باسی لەوەش كردوە، پەكەكە حێزبێكی كوردستانییە و لە هەموو ناوچەكانی كوردستان درێژە بە هەبوونی خۆی دەدات و بەڵێنی داوە، كە گەلی كوردستان لە هەموو ناوچەكاندا بە هەموو هێزی خۆییەوە بپارێزێت و بەو بەرپرسیارییەوە بجووڵێتەوە.
ئاماژەی بەوەش كردوە، دەكرێت داگیركردنی هەولێر تەنها لەناو پلانی ناوەندەكانی شەڕی تایبەتی كۆماری توركیادا بێت، ئامانجی پەكەكە ئەوەیە، كە داگیركاری كۆماری توركیا لە كوردستان كۆتایی پێ بهێنن و كوردستان ئازاد بكەن.
ئەوەش لە حاڵێکدایە ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، كە پەكەكە دەیەوێت هەولێر داگیربكات و سلێمانیش لەژێر كاریگەری پەكەكەدایە.

Paylas: