TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەگەری هەیە باڵیۆزی ئێران بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق بکرێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 19 Mart 2022 19:40

پەیامی کورد... ئەگەری هەیە باڵیۆزی ئێران بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق بکرێت

هادی سەلامی پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پەرلەمان ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە ڕووداوی بە ئامانج گرتنی شاری هەولێری دەست پێکردووە و بە دووری نازانن باڵیۆزی ئێران بانگهێشت بکرێت.

هادی سەلامی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی، لەسەر وەزارەتی دەرەوە پێویستە کاری خۆی بکات و قسە لەگەڵ لایەنی ئێرانی بکات، ئەوەی لەسەر پەرلەمان بووە کردوویەتی و بە دووری نازانن بەهۆی بۆردوومانەکەی هەولێرەوە باڵیۆزی ئێران بانگهێشت بکرێت.

جەختی لەوەش کردووەتەوە، بەرژەوەندی ئابووری و سیاسی هاوبەش لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا هەیە و لەسەر هەموودان پێویستە بیپارێزن و ڕووداوەکان نەگەیەننە ئاستی تەنگژە.

پێشتریش ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم سەردانی بەغدای کرد و چووە پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر ڕووداوی بە ئامانج گرتنی شاری هەولێر لە ڕێگەی هاژەکەوە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ئەوەش بە بیانووی لێدانی پێگەکانی ئیسرائیل.

 

Paylas: