TR KU SO
FB X
Kurdistan

رۆژنامەیەکی عەرەبی : رەنگە هەفتەی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 15 Kasım 2023 14:37


پەیامی کورد... رۆژنامەیەکی عەرەبی : رەنگە هەفتەی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە


رۆژنامەیەکی عەرەبی بڵاویکردەوە، رەنگە هەفتەی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە.

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی سێ رۆژدا بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.

لەمبارەیەوە هەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە هەولێر رایگەیاند، لە ماوەی سێ ڕۆژدا بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە و ئەوەش یەکێکە لە نیشانە ئەرێنییەکانی دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.

وتیشی : حکومەتی عێراقی گەشبینە بە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لەسەر بەردەوامبوونی هەناردەکردنی نەوت. هاوکات، رۆژنامەی 'عەرەب الجدید' بڵاویکردەوە، رەنگە لە هەفتەی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا دەستپێبکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەغدا رایگەیاند، "لەگەڵ تورکیا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن."

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری راوێژکارێکی باڵای وزەی عێراقەوە بڵاویکردەوە، بەغدا پێش ئەوەی دەست بە کارەکانی بکاتەوە، چاوەڕێی چارەسەرکردنی کێشە دارایی و تەکنیکییە هەڵپەسێردراوەکان دەکات.

ئەوەش خراوەتەروو: "گفتووگۆکان لە نێوان هەرسێ لایەنی هەرێم و عێراق و تورکیا هەنگاوی باشیان بینییەوە."

Paylas: