Kurdistan
کرێکارێکی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە هەلەبجە گیانی لەدەستدا
پەیامی کورد... کرێکارێکی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە هەلەبجە گیانی لەدەستدا
کرێکارێکی خەڵکی گوندی سەوڵاوا بە ناوی بەرزان یووسفی ڕۆژی سێشەممە ٨ی ئابی ٢٠٢٢، لە کاتی کارکردن لە شاری تەوێڵە سەر پارێزگای هەڵەبجەی هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرزان یووسفی لە کاتی کاری بیناسازی و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی و دار بەست گیانی لەدەست داوە.
بەرزان یووسفی خەڵکی گوندی دگاگای سەر بە ناوچەی سەوڵاوایە، ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵێکە.