TR KU SO
FB X
Kurdistan

پارێزگاری هەولێر: نرخی غاز دادەبەزێتەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 16 Ekim 2021 16:11

پەیامی کورد … پارێزگاری هەولێر: نرخی غاز دادەبەزێتەوە

پارێزگاری هەولێر روونكردنەوە لەبارەی قەیران و گرانبوونی نرخی غازەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت،"لە دوو هەفتەی داهاتوودا نرخی غاز دادەبەزێت و کێشەی کەمی بڕەکەی چارەسەر دەبێت".

ئەمڕۆ شەممە 16-10-2021 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،"کێشەی کەمی غاز و گرانبونی نرخەکەی تەنها لە پارێزگای هەولێر نییە بەڵکو لە هەموو هەرێمی کوردستان ئەو کێشەیە دروستبووە، هۆکارەکەشی بۆ نۆژەنکردنەوەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەگەڕێتەوە".

ئاماژەی بەوەشدا،"ئێستا بەهۆی نۆژەنکردنەوەی کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر ئەو بڕە غازە شلەی بۆ پارێزگاکان دابیندەکرا کەمکراوەتەوە ئەوەش کاریگەری لەەر دابینکردنی بڕی پێوست کردووە، هەرکات پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی کێڵگەی کۆرۆمۆر کۆتاییهات دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.".

وتیشی،"تیمەکانی حکومەت و قائیمقامییەت راسپێردراون چاودێری وردی بریکار و فرۆشیارانی غاز بکەن تاکو بە گرانتر غاز بە هاوڵاتیان نەفرۆشن،هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کێشەی کەمی غاز لە دوو هەفتەی داهاتوودا چارەسەر دەبێت".

Paylas: