پارێزگاری سلێمانی: بە توندیی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەین
پەیامی کورد... پارێزگاری سلێمانی: بە توندیی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەین
پارێزگاری سلێمانی: بە توندیی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەین
هەڤال ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە بە توندیی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و هەموو ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان دەکەین، پرسەو هاوخەمیی خۆمان بۆ قوربانییەکان دەردەبڕین و هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین.
هەڤال ئەبەبەکر، گوتیشی: داواکارین ئەم هێرشانە لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان رابگیرێن، شەڕ هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، تەنها ئاشتیی و سەقامگیریی لە ناودەبات و کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات، ئاسایش و ئابوریی ناوچەکە بەگشتیی دەخاتە ژێر مەترسییەوە.
لەکۆتاییشدا پارێزگاری سلێمانی، داوا لە لایەنە سیاسییەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات؛ یەکڕیزیی لە نێوخۆدا بهێننەکایەوەو، خۆیان لەهەر لایەنداریی و هەژمونێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بەدوور بگرن.