TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەردە لەسەر پەیکەرەی یەک ژنی شەهید ڕاپەرین لادرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Mart 2023 20:37

پەیامی کورد... پەردە لەسەر پەیکەرەی یەک ژنی شەهید ڕاپەرین لادرا

ئەمڕۆ 11/3/2023 لە 32مین ساڵیادی ڕاپەڕینی جەماوەری شاری هەولێر دژی دامودەزگاکانی ڕژێمی بەعس و لە ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵی نەورۆز و بەهار لە شاری هەولێر پەردە لەسەر پەیکەری شەهید ''خەجە باوە'' لا درا، کە لە کاتی هێرشکردنە سەر دامودەزگاکانی بەعس لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی 1991 لە هەولێر شەهید کرا.

شەهید خەجە باوە یەکەم خانمە شەهید و سیمبولی ڕاپەڕینی ساڵی 1991ی باشووری کوردستان، لە ساڵی 1945 لە گوندی مەلا قەرەی دەشتی هەولێر لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایک بووە. جیا لە خۆی، خوشک و برا و مامەکانی لە ڕێگەی نیشتماندا گیانیان بەخت کردووە.

ئەمڕۆ له‌ ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵی نەورۆز و بەهار لە هەولێر کە تێیدا چەندین چالاكیی هونه‌ری و ڕۆشنبیری و كولتووری به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و تا ئێواره‌ی نه‌ورۆز به‌رده‌وام ده‌بێت، پەردە لەسەر پەیکەری شەهید خەجە باوە لا درا

Paylas: