Kurdistan
پەرلمانی عێراق ئەمڕۆ دەنگ لە سەر پرۆژەیاسای بودجه دەدادت
پەیامی کورد … پەرلمانی عێراق ئەمڕۆ دەنگ لە سەر پرۆژەیاسای بودجه دەدادت
پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١، دەدات.
بڕیارە کاتژمێر ٣یی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی ئاداری ٢٠٢١، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی ژمارە ٤٦ی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.
بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە بریتییە لە یەک خاڵی سەرەکی، کە دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١.
شەوی ڕابردوو شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.