Kurdistan
کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە عێراق
پەیامی کورد … کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە عێراق
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە ئێستادا کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی جۆری فایزەر گەیشتووەتە بەغدا و لە داهاتوودا دابەشی سەر پارێزگاکانی دیکە دەکرێـت.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، لە دوای ڕێکارەکان دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا ، ڕاشیگەیاندووە، لە مانگی ٤ی ئەمساڵەوە هەموو یەکشەممەیەک کاروانێکی ڤاکسین گەیشتووەتە عێراق و بەسەر ناوەندە تەندروستییەکان دابەش دەکرێت .
ئەمەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای مانگی شوباتی 2021 یەکەم کاروانی ڤاکسین لە جۆری سینۆفارم گەیشتە عێراق، دواتر هەر یەک لە کۆمپانیاکانی ئاسترازینکا و فایزەر چەند کاروانێکی فاکسینیان رەوانە کرد. بەگوێرەی ئامارەکان تائێستا 2٪ی خەڵکی عێراق فاکسینیان وەرگرتووە .