رووسیا و تورکیا لە ئیمرالی لەگەل ئۆجەلان کۆبوونەوە
بۆ راوه‌ستاندنی به‌رخۆدانی عه‌فرین، شاندێكی هاوبه‌شی رووسیا و توركیا چوونه‌ته ئیمرالی و له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كۆبوونه‌ته‌وه.
موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه، رایگەیاند، كه بۆ راوه‌ستاندنی به‌رخۆدانی عه‌فرین، شاندێكی هاوبه‌شی رووسیا و توركیا چوونه‌ته ئیمرالی و له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كۆبوونه‌ته‌وه.
قه‌ره‌یلان،راشیگەیاند كه شانده‌كه فشاریان خستووه‌ته سه‌ر ئۆجه‌لان، به‌ڵام ئه‌و داوایەی شاندی هاوبه‌شی رووسیا و توركیا له لایه‌ن ئۆجه‌لانه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌ردانه‌ى شانده‌كه بۆ لاى ئۆجه‌لان له كاتێكدایه، كه رێبه‌رى په‌كه‌كه له ئیمرالى ماوه‌ی پێنج ساڵه، له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی و 18مانگیشه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی یه‌كیان نه‌بینیوه.
دوای 58 رۆژ لە لەشكركێشی سووپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، شەڕڤانانی یەپەگە 18ی ئەم مانگە لەناو سەنتەری عەفرین كشانەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی رێگری لە دروستبوونی كارەساتی مرۆیی لە شارەكەدا بكه‌ن، كە سوپای توركیا بە چڕی بۆردومانی هاوڵاتیانی مەدەنی دەكردو به هۆیه‌وه ده‌یان هاولاتى مه‌ده‌نى شه‌هیدو برینداربوون.