TR KU SO
FB X
Kurdistan

پارتی: تورکیا هەوڵی دابەشکردنی هەرێم دەدات

📅 25 Mart 2018 14:16

پەرلەمانتارێكی پارتی، بڕیارەكەی توركیا بە قەدەغەكردنی گەشتی فڕۆكەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بە هەوڵێكی دوژمنكارانەی ئەو وڵاتە وەسفدەكات و راشیدەگەیەنێت: نابێ چیتر بكەوینە داوی پیلانی نەیارەكانمان و دەبێ خەونی دابەشكردنی كوردستان و ناسەقامگیری هەرێمەكەمان لە گۆڕ بنێین.

د. فرسەت سۆفی ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی:  نەكردنەوەی ئاسمانی توركیا بە ڕووی شاری سلێمانی و جیاكردنەوەی لە شاری هەولێر، هەوڵێكی دیكەی دوژمنانی كوردستانە بۆ قوڵكردنەوەی زیاتری ناتەبایی.

حكومەتی توركیا بڕیاریداوە گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر دەستپێبكاتەوە، بەڵام فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ناگرێتەوە.

پەرلەمانتارەكەی پارتی، ئەو هەنگاوەی دەوڵەتی توركیای وەك داوێكی پیلانگێڕانە لەدژی هەرێمی كوردستان وەسفكردووەو رایگەیاندووە:” نابێ چیتر بكەوینە داوی پیلانی نەیارەكانمان و دەبێ خەونی دابەشكردنی كوردستان و ناسەقامگیری هەرێمەكەمان لە گۆڕ بنێین”.

Paylas: