TR KU SO
FB X
Kurdistan

٥٧ کەس بەهۆی ڕاوەماسیه‌وه‌ دەستگیرکراون

Rozan Ateş
Yazar
📅 15 Haziran 2023 20:46

پەیامی کورد... ٥٧ کەس بەهۆی ڕاوەماسیه‌وه‌ دەستگیرکراون


پۆلیسی دارستان لەماوەی قەدەغەی ڕاوەماسیدا ٥٧ کەسی دەستگیرکردووە، دەستیگرتووە بەسەر ٥٥٧ تۆڕی ماسیدا.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ماوەی قەدەغەی ڕاوکردنی ماسیدا ٥٧ کەسیان دەستگیرکردووە، ٥٥٦ تۆڕ، ٧٥ قولاپ، موەلیدەیەک، ١٨ ماتۆڕسکیل، چوار تیئێنتی و پێنج ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیراوە.

باسی له‌وه‌ش كرد لە هەموو کاتێکدا ڕاوکردن بە تەزووی کارەبا و تیئێن تی قەدەغەیە.

لە ٥ی ئاداری هەموو ساڵێک بەهۆی کاتی گەرادانانی ماسییەوە، ڕاوکردنی ماسی تا ١٥ی حوزەیران قەدەغەدەکرێت، لە سبەینێوە ڕاوەماسی دەستپێدەکاتەوە.

Paylas: