TR KU SO
FB X
Kurdistan

ساڵی ڕابردوو ١٠ بەندکراوی کورد لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراون

Rozan Ateş
Yazar
📅 16 Ocak 2022 14:45

پەیامی کورد … ساڵی ڕابردوو ١٠ بەندکراوی کورد لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراون

لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی لانیکەم ١٧ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و چەند شاری دیکەی ئێران گیانیان لە دەست داوە کە ١٠ کەسیان لە ژێر ئەشکەنجە کوژراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینیدا لانیکەم ١٧ بەندکراوی کورد گیانیان لە دەست داوە کە ٤ کەسیان بەندکراوی سیاسی بوون.

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لانیکەم ١٠ بەندکراوی لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لە دەست داوە کە ٣ کەسیان بەندکراوی سیاسی بوون و تەرمەکانیان هەتا ئێستاش ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە و دەچێتە خانەی ڕفاندنی زۆرەملێ.


 

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان

سیاسی: ٤ حاڵەت

قەتڵی ئەنقەست: ٣ حاڵەت

ماددە هۆشبەرەکان: ٢ حاڵەت

تۆمەتی ئاسایی: ٦ حاڵەت

تۆمەتی ماڵی: ١ حاڵەت

نادیار: ١ حاڵەت


 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ١٠ حاڵەت

پارێزگای کرماشان: ٣ حاڵەت

پارێزگای سنە ٢ حاڵەت

پارێزگای ئیلام: ٢ حاڵەت


 


 

چۆنێتی گیان لە دەست دان

لەژێر ئەشکەنجە: ١٠ حاڵەت

کەمتەرخەمیی پزیشکی: ٤ حاڵەت

خۆکوشتن: ١ حاڵەت

تێکهەڵچوون: ١ حاڵەت

نادیار: ١ حاڵەت

Paylas: