TR KU SO
FB X
Kurdistan

سیدەكان..شەڕو پێکدادان لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا رویدا

نەهرۆ
Admin
📅 21 Mayıs 2018 21:28

لە سنووری شارەدێی سیدەكانی باكووری رۆژهەڵاتی هەولێر، شەڕ و پێكدادان لەنێوان گەریلاکانی پەكەكە و هێزەكەی سوپای توركیا رویداو تائێستاش شەڕو رووبەڕووبوونەوەکان بەردەوامی هەیە.

بەوتەی شایەتحاڵەکانی ناوچەکە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (٢١)ی ئایار گەریلاکانی پەكەكە هێرشیان كردووەتە سەر خاڵەكانی سوپای توركیا و هێرشەكە لە دوو قۆڵەوە بووە كە قۆلێكیان لە گەرووی كەوەرت تەنیا تەقەیان دەكرد و قۆلێكی دیکەیان لە تیێ كاولۆك كە دەكەوێتە لای رۆژهەلاتی چیادێل هێرشیان كردووە.

باس لەوەشکراوە، کە سەرەتای هێرشەکە بە چەكی سووك دەستی پێ كردووە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو شەڕەی ئەمڕۆ تەنیا (٥٠٠) مەتر لەگوندی كونەلەوە دوورە، كە هاووڵاتییانی تێدا نیشتەجێیە و چەندان گوللە بەر گوندەكانی ناومیرگان و كونەل كەوتن ئەمەیش ترسی لای هاووڵتیانی ناوچەکە دروستكردووەو لەهەوڵدان بۆ ئەوەی روو لەشوێنی دیکەی پارێزراو بکەن.
 

Paylas: