TR KU SO
FB X
Kurdistan

پڕۆژەی "یاسای مەهسا" بۆ سزادانی بەرپرسانی باڵای ئێران پێشکەش بە سیناتی ئەمەریکا دەکرێت.

Rozan Ateş
Yazar
📅 29 Temmuz 2023 15:18

پەیامی کورد... پڕۆژەی "یاسای مەهسا" بۆ سزادانی بەرپرسانی باڵای ئێران پێشکەش بە سیناتی ئەمەریکا دەکرێت

 

مارکۆ ڕوبیۆ سیناتۆری کۆمارییەکان و ئەلێکس پادیلا سیناتۆری دیموکراتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە، 26ی مانگی حەوت، پڕۆژە یاسایەکی هاوبەشیان بە ناوی "یاسای مافەکانی مرۆڤی مەهسا ئەمینی" کە بە "یاسای مەهسا" ناسراوە، خستە بەردەستی ئەندامانی ئەنجومەنی سینات.

ئەم پرۆژە یاسایە کە هەردوو حزبی کۆماری و دیموکرات پاڵپشتی دەکەن، بەڕێوبەرایەتی بایدن پابەند دەکات بە هەڵسەنگاندنی پێویست بۆ سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر کاربەدەستانی ئێران بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتەکەیان.

مارکۆ ڕوبیۆ، سێناتۆری کۆماریخواز لە ڕوونکردنەوەیەکدا لە تویتەری خۆی سەبارەت بەو پڕۆژە یاسایە نووسیوێتی "پێشێلکردنی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ئایەتوڵاکانەوە بەرامبەر بە خەڵکی ئێران، دڕندانەیە. ڕژیمی ئێران وەک پشتیوانێکی تیرۆریزم، مایەی ماڵوێرانییەکی زۆرە بۆ گەلی خۆی و ژمارەیەکی بێشوماری وڵاتانی دیکە. ئەمەریکا پێویسته گوشاره ئابوورییەکان بەرامبەر بەرپرسانی باڵای ڕژێمی ئێران چرتر بکاتەوە که به شێوەیەکی چالاکانه سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان دەکەن."

Paylas: