سەندیکای پزیشکانی کوردستان 72 كاتژمێر مۆڵه‌ت به حكومه‌تی هه‌رێم دەدەن
سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان هۆشداری به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و ته‌نها مۆڵه‌تی 72 كاتژمێر دیاریده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی موچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وتی پزیشكانی هه‌رێمه‌وه وه‌ڵامیان بدرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه خۆپیشاندان و مانگرتن و بایكۆتی سه‌رتاسه‌ری راده‌گه‌یه‌نرێت.
د.ئامانج وه‌فایی وته‌بێژی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان راگه‌یاند: به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه ئاراسته‌ی حكومه‌ت‌و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ین‌و تێیدا داوا ده‌كه‌ین مووچه‌ی پزیشكان مانگانه له‌واده‌ی خۆیداو به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش بكریت.
وتیشی:”داوا له‌حكومه‌ت و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ین له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێردا به‌فه‌رمی وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه، ئه‌گه‌رنا په‌نا بۆ خۆپیشاندان و رێپێوان ده‌به‌ین و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیش نه‌بوو، ئه‌وه بایكۆتی سه‌رتاسه‌ری له‌كه‌رتی ته‌ندروستی به‌هه‌ردوو به‌شی حكومی و تایبه‌ت راده‌گه‌یه‌نین و لێكه‌وته سلبیه‌كانیشی ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی لایه‌نی به‌رپرس”.