TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی و حەیدەر عەبادی بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 01 Mart 2023 21:38

پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی و حەیدەر عەبادی بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد


سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی نەسر کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئاداری 2023، لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی نەسر کرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ و پاڵپشتیکردنی چاکسازی تاوتوێکرا.

هەروەها لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا لە هەڵوێستە سیاسییەکان کرایەوە.

Paylas: