Kurdistan
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ئەردۆگان نەکرد
سەرۆک بارزانی ، بە پێچەوانەی هەڵبژاردنەکانی دیکە لەم هەڵبژاردنەدا پیرۆزبایی لە سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان نەکرد .
ئەو پەیامەی سەرۆک بارزانی دوێنێ لە سەر هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڵاوی کردەوە تەنیا پیرۆزباییەک بوو خەڵکە و تەنیا ئەوان دەگرێتەوە .
سەرۆک بارزانی پێشتر لە سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا پیرۆزبایی لە ئەردۆگان دەکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆی دەخواست .
بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا تەنیا دڵخۆشی خۆی لە سەر سەرکەتنەکانی پێواژووی دیموکراسی دەربڕی .
ئەوەش نیشاندەدات کە سەرۆک بارزانی ، ئەو شتانەی کە بوونیان نییە حیسابیان بۆ ناکات و ئەو شتانەش کە پێشتر ڕوویانداوە لە بیری ناکات