سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد
پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد
سەرۆك مەسعود بارزانى، پێشوازیی لە نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق كرد و چهند بابهتێكیان تاوتوێ كرد.
ئهمڕۆ چوارشهممه 25/1/2023 لە سەلاحەددین، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە خاتوو جنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمى كوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق و ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمى كوردستان و عێراق تاوتوێ کران.
ههر له كۆبوونهوهكهدا جەخت لە پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان حکوومەتی ھەرێمى كوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان کرایەوە.
له كۆبوونهوهى سهرۆك بارزانى و خاتوو جنین پلاسخارت، ههروهها بارودۆخی سیاسیی ھەرێمى كوردستان تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو، پەیوەست بە بابەتی هەڵبژاردنیش، سەرۆک بارزانی ئەوەی دووپات کردەوە کە بە لای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هەڵبژاردن بنەما و پڕەنسیپێکی نەگۆڕە بۆ شەرعیەت و حوکمڕانی، پێویستە ھەڵبژاردنەکانی هەرێمى كوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە دەبێ ڕەچاوی ئیرادە و بەرژەوەندیی پێکھاتەکان بکرێت و بۆ بابەتی مافەکانیان لە ھەڵبژاردن نابێت لە دەرەوەی ئیرادەی پێکھاتەکان ھیچ شێواز و فۆڕمۆڵێک بەسەر پێکهاتەکانی کوردستان بسەپێندرێت.