Kurdistan
سەرۆکی هەواڵگریی ئەمریکا لە ئیسرائیلە
پەیامی کورد... سەرۆکی هەواڵگریی ئەمریکا لە ئیسرائیلە
بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی شەڕو بارمتەكانی لای بزووتنەوەی حەماس، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمریكا گەیشتە ئیسرائیل.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە، شەوی رابردوو (ویلیام بێرنز) بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمریكی (سی ئای ئەی) گەیشتۆتە شاری تەلئەبیب و بڕیارە ئەمڕۆ چاوی بكەوێت بە (بنیامین نەتنیاهۆ) ی سەرۆكی حكومەتی ئیسرائیل.
لەبارەی ناوەڕۆكی سەردانەكەی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ئەمریكی بۆ ئیسرائیل، سەرچاوە هەواڵییەكان دەڵێن، مەسەلەی بارمتەكانی لای بزووتنەوەی حەماس و ڕێگری كردن لە فراوان كردنی بەرەكانی شەڕ، دوو تەوەری گرنگی سەردانەكەن.
هەروەها بڕیارە بێرنز سەردانی هەریەكە لە وڵاتانی (میسرو ئەردەن و قەتەرو ئیمارات) یش بكات.