Kurdistan
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو مستەفا کازمی ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو مستەفا کازمی ڕاگەیاند*
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/4/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق. پشتیوانی خۆی بۆ راسپاردنی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە بەیەکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور.