Kurdistan
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا دەکات
پەیامی کورد ... ئەمڕۆ شەممە ١٥/٠٢/٢٠٢٠ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری میوونشن لەگەڵ شاندێکی گەورەی کۆنگرێسی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی سیناتۆر لیندسی گراهام کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی عێراق وناوچەکە تاوتوێ کرا و، شاندی کۆنگرێس پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرینگی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کرد و گوتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لەوەی فاکتەرێکی گرینگی سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بێت.