سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات
پەیامی کورد... سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکاتسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکاتکوردستان مهسرور بارزانی كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکھێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاری.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە گفتۆگۆ و دانوستانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ھەمەلایەنە و دادپەروەرانە لە سەر ھەموو کێشە ھەڵپەسێردراوەکان کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دابین بکات و لە بەرژەوەندی گشت ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
چاکسازییەکانی وهزارەتی پێشمەرگە و جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و زەمینەسازکردن بۆ ئاساییکردنەوەی بارودخی ناوچەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکان بوو.