سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاو کردەوە
پەیامی کورد … سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاو کردەوە
سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، لە ساڵیادی شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفال ڕاى دهگهیهنێت: "هیوادارم ئەم یادە بكەینە هاندەری پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانیی و قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان هەموو گەلانی ناوچەكە".
ئهمڕۆ چوارشهممه ١٤ی نسانی ٢٠٢١، مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، پهیامێكى بڵاو كردهوه و دهڵێت: "ئەمڕۆ ٣٣ ساڵ بەسەر شاڵاوەکانی ئەنفال تێدەپەڕێت، کە ڕژێمی لەناوچووی بەعس، بە ئامانجی جینۆسایدكردنی گەلی كوردستان، بە هەشت قۆناغ، هەزاران هاونیشتمانیی بێتاوانی بێسەروشوێن و زیندەبەچاڵ کرد، هەزاران گوند و شارەدێ و هەزاران مزگەوت و قوتابخانە و دەیان كڵێسای کوردستانی خاپوور كرد، ڕەز و باخ و كێڵگەی جووتیارانی سووتاند و كانیاوەكان تەقاندەوە و بنەماکانی ژیانی لە ناوبرد، لەم یادە پڕ ناسۆرەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدان و قوربانییانی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەینەوە".
سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان ئاماژهى بهوهش داوه: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە کاتێکدا داوای قەرەبووی ماددی و مەعنەوی بۆ كەسوكاری قوربانییان و خەڵكی زیانمەندی ئەو شاڵاوە دڕندانەیە لە حكومەتی فیدراڵی عێراق دەکات، هاوکات کار دەکات بۆ ئەوەی خزمەتێکی زیاتری کەسوکاری ئەنفالکراوان بکات و ژیانێکی شکۆمەندانەیان بۆ فەراهەم بکات".
مهسرور بارزانى باسى لهوهش كردووه: "هیوادارم ئەم یادە بكەینە هاندەری پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانیی و قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان هەموو گەلانی ناوچەكە".
سهرۆكى حكوومهت دهشڵێت: "سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدان و قوربانییانی ئەنفال، کە یاد و یادەوەرییان، هەمیشە بە زیندوویی لە دڵ و دەروونمان دەمێنێتەوە".