TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات

سارا
Yazar
📅 22 Eylül 2020 21:09

ەیامی کورد     ...    سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/22 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتی باڵیۆز جەیمس جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و هاوپەیمانی نێودەولەتی دژی داعش.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی  گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق  وسوریا و گرینگی هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش .

باڵیۆز جەیمس جێفری، ڕۆڵ و هەڵوێستی سەرۆک بارزانی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە لەیەک نزیکردنەوەی هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی بەرز نرخاند و جەختی لە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە و ووتی ” هەرێمی کوردستان بە هۆی هەمەڕەنگی و زیندوویتی و دۆستایەتییەکەی لە گەڵ ئەمەریکا و ووڵاتانی ڕۆژئاوا، پێگەیەکی گرینگ و ستراتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە“ .
سەرۆکی حکوومەت وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تیشکی خستە سەر دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و ئاماژەی بەوەدا ، کە پرۆسەی گفتوگۆ لە گەڵ بەغدا بەردەوامە بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتییانەی کیشەکان لە سەر بنەمای دەستوور . جەختیشی لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.
سەرۆکی حکوومەت نیگەرانی خۆشی بەرامبەر بەردەوامبوونی سیاسەتی تەعریب و دەستدرێژی و هەڵکوتانە سەر موڵک و زەوی دانیشتووانی کوردی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەربڕی.

Paylas: