TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد

سارا
Yazar
📅 12 Ocak 2024 07:00

پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد

پێنچشەممە 1/11 مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ڤیرجینیا گامبا، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری منداڵان و ململانێی چەکداری کرد.

له کۆبوونەوەکەدا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان، کورتەیەکی له‌بارەی کار و چالاکییەکانیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستە ڕوو. ستایشی هەوڵ و ڕێکار و پلانەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد لە بواری پاراستنی مافەکانی منداڵان. خۆشحاڵی خۆشی نیشاندا کە سەرۆکی حکوومەت تێگەیشتنێکی باشی لەبارەی گرینگی پاراستنی مافەکانی منداڵان و ئەرک و ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بەم بوارە هەیە.

سەرۆکی حکوومەت ئامادەیی تەواوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاری و هەماهەنگیکردن و ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە پاراستنی مافەکانی منداڵان دەربڕی.

Paylas: