TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا له‌ هەولێر کرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 20 Haziran 2022 17:22

پەیامی کورد... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا له‌ هەولێر کرد

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا له‌ هەولێر كرد و پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی مانگی ڕابردووی نێوان سەرۆك بارزانی و سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا تاوتوێ كرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20/6/2022 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە ئۆلیڤییێ دیكۆتینی، كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا له‌ هەولێر كرد، لە دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا و پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی مانگی ڕابردووی نێوان سەرۆك بارزانی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا تاوتوێ كرا.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و سیناریۆ و ئەگەرەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە قۆناغی داهاتوو ئاڵوگۆڕ كرا.

دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی سووریا و ئاییندەی گەلی كورد له‌ سووریا، تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

Paylas: