Kurdistan
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد
پەیامی کورد... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئایاری 2023، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە گویدۆ كۆسێتۆ وەزیری بەرگریی ئیتالیا كرد.
لە دیدارەكەدا شەڕی تیرۆر و چاكسازییەكانی ناو هێزەكانی پێشمەرگە و هەماهەنگیی نێوان هێزی هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان تاوتوێ كرا.
هەروەها هەر لە دیدارەکەی نێوانیاندا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیتاڵیا كرایەوە.