TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی عەرەب و عێراق دەكات

سارا
Yazar
📅 25 Ekim 2021 21:48

پەیامی کورد     ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی عەرەب و عێراق دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تشرینی یەکەم  2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە موئەید لامی سەرۆكی ڕۆژنامەنوسانی عەرەب و عیراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەڵبژاردنەكانی عێراق و تەحەددیات و هەڕەشەكانی بەردەم پڕۆسەی عێراقی ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا هەماهەنگی و پەیوەندیی لایەنەكان و بەتایبەت ڕۆژنامە نووسان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و مسۆگەركردنی سەقامگیری بە پێویست زانرا.

Paylas: