سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرینگ سەبارەت بە هێرشە مووشەکەییەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرینگ سەبارەت بە هێرشە مووشەکەییەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی هەرێم رێگە بە تێکدانی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان نادات و بەهێزەوە ووڵامی هەوڵێکی لەو شێوەیە دەدەنەوە، لەسەر پرسی هێرشە مووشەکی یەکەی شەوی ڕابردووی هەولێر و پێویستی لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق هەماهەنگیان کردوە.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، بەتووندی ئیدانەی هێرشە مووشکی یەکەی شەوی ڕابردووی شاری هەولێر دەکەن، حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێگە بە تێکدانی ئاسایش و ئارامی هەرێم نادات و بەهێزەوە وەڵامی هەوڵێک دەداتەوە کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و ئارامی بێت و "بەتووندی" بەرپەرچی دەدەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەر پرسی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردوو لەگەڵ موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەی کردووە و باسی لە گرینگی و پێویستی لێپرسینەوە و سزادانی ئەو کەسانە کردووە کە بەرپرسن لەو ڕووداوە.
پەیوەست بەم بابەتەش هەروەها هاتووە ، مووشەکەکان بە دووری ٥ کیلۆمەتر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کەوتونەتە خوارەوە و ڕووداوەکە زیانی گیانی نەبووە، راستەوخۆ دوای هێرشەکە مووشەکییەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە.