سەرۆک وەزیران پێشوازی لە فەرماندەی نوێی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق کرد
له دیداریدا له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌مه‌ریكایی، نێچیرڤان بارزانی بوونی میكانزمێكی پته‌وى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به پاڵپشتیی هاوپه‌یمانان دووپات كرده‌وه، هاوكات جه‌ختی له هه‌ڵنانى چه‌ند هه‌نگاوێكی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كرده‌وه بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان تاكو بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان.
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه 28/3/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جەنەرال وۆلتر پایێت فەرماندەی نوێی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و کێن گرۆس کۆنسووڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان ده‌ربڕی و به پێوستیان زانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شانازی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه له به‌رامبه‌ر تیرۆرستانی داعش بكه‌ن كه بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی بووه، ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌شیان بۆ به‌رده‌وامی و پته‌وكردنی زیاترى ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه و باشتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، نیشان دا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكای كرد بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعشدا، كه به‌هۆیه‌وه هێزی پێشمه‌رگه توانی به‌رگری له هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌رێم بكات و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك نیشان دا به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه خه‌ریكه مه‌ترسیی تیرۆر تیایدا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، له‌مباره‌یه‌شه‌وه بوونی میكانزمێكی پته‌وى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به پاڵپشتیی هاوپه‌یمانان دووپات كرده‌وه و جه‌ختی له هه‌ڵنانى چه‌ند هه‌نگاوێكی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كرده‌وه بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان تاكو بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان.
تاووتوكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه و دۆسیای ئه‌منی و دۆخی ناوچه‌كه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.