سەرەڕای ئاگربەستی سووچی زیاتر لە ٢٥ هاووڵاتی کوژراو و بریندار بوونە
ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه بیانیه‌كانی پاڵپشتی له سووریا سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنی سۆچی ، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئەو ناوچانەی خەڵک لەوێ نیشته‌جێن .
ڕژێمی سووریا و گرووپه تیرۆریستیه بیانیه‌كانی پاڵپشتی، به چه‌كی قورس هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی مه‌ده‌نی كه ده‌كه‌ونه سنووره‌كانی “ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلیب” و به‌پێی رێككه‌وتنی سۆچی له چه‌كی قورس داماڵدراوه.
ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی، كاته‌كانی شه‌و ناحیه‌ی جه‌رجه‌ناز، گونده‌كانی ئه‌لته‌ح، سكیك و ئه‌لته‌مانیعه و شارۆچكه‌ی لەتامنە باكووری حه‌ما و ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی مەدەنییان له ناوچه‌ی مۆریك تۆپباران كرد.
تا ئێستا زانیاری نه‌دراوه له‌باره‌ی زیانی گیانی ئه‌و هێرشانه.
ئەمە لە حاڵیکدایە دوای ١٧ ی ئەیلوول له‌وه‌ته‌ی ڕێككه‌وتنی سۆچی كراوه تا ئێستا تێكڕا ٢٥ هاووڵاتی مەدەنی به هۆی هێرشه‌كانی ڕژێمه‌وه کوژراون و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.